میدیاکانی ئێران رایانگه‌یاند، بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆکان سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی سوریا رۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەردانی عێراق دەکات. وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە بارەی دۆخی سوریاوە دەڵێت، نابێت ڕێگە بدەن داعش سەرهەڵباتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم، بۆ ڕاوێژكردن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سوریا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه عه‌باس عێراقچی له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، لەم هەفتەیەدا عێراقچی گه‌شتێكی ناوچه‌یی ئه‌نجامداوە
كه سوریا و توركیای له‌خۆگرتبوو بۆ ڕاوێژ و دانوستان له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی دۆخی
سوریا، له‌وێ هه‌ڵوێسته‌كانی ئێرانی سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكاریانه ده‌ربڕیوە.
هەر لە بارەی ئالۆزییەکانی سوریاوە سوپای سوریا رایگەیاند، هێزی پاڵپشتی بۆ
دەورووبەری شارى حەما ناردووە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانیان لە فیرقەی ٢٥ و پاراستنی تەواوی
شارەکە لە دژی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و لە
ماوەکانی داهاتودا هێرشی پێچەوانە دەستپێدەکەن.
لای خۆشییەوە ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ئاڵۆزییەکانی
سوریا غافڵگیریان بکات لە سەرهەڵدانەوەی داعش بە بەهێزی لەو وڵاتە و دەبێت هەرچی
زوشە ئاڵۆزییەکان دابمرکێندرێنەوە.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لێشاوی ئاوارەکانی کوردانی سوریا بۆ ناوچە ئارامەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بەردەوامە.