سەردێڕ:

ئەمریکا لەناوبردنی چەک و تەقەمەنی لە رۆژهەڵاتی سوریا رادەگەیەنێت

AM:08:43:04/12/2024

2028 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ هیزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر چەک و تەقەمەنیەکانی سوریا، هاوکات، وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم چەکانە مەترسیەکی گەورەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەیجر جەنەراڵ پات ڕایدەر وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەم چەکانە "مەترسییەکی روون و نزیک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دروست دەکەن"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی گروپە چەکدارەکانی سوریا و داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا لە پرۆسەی دیاریکردنی ئەوەداین کە کێ ئەو چەکانەی بەکارهێناوە، بەڵام دەزانین میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا هەن کە هێرشیان ئەنجامداوە" لە ماوەی رابردوودا.

هاوکات، دوێنێ هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا مووشەکهاوێژ و تانک و گولە هاوەنەکانیان لەناو بارهەڵگرەکاندا لە رۆژهەڵاتی سوریا تێکشکاند.

ئەمە لە کاتێکدا، سوپای ئەمەریکا نزیکەی ٩٠٠ سەرباز لە سوریا و ٢٥٠٠ سەربازیش لە عێراق جێگیر دەکات لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش پێکهێنراوە.













گەلەری