سەردێڕ:

بۆ چاودێری دۆخی سنوورەکان؛ وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە موسڵ

PM:12:30:30/11/2024

3312 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، وەزیری بەرگری و چەند سەرکردەیەکی سەربازی چوونەتە رۆژئاوای موسڵ لە شنگال و چاودیری دۆخی سنورەکان دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، سابت محەمەد وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان چوونەتە رۆژئاوای موسڵ لە شنگال و چاودیری دۆخی سنورەکان دەکەن.

لەوبارەیەشەوە، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، هێزە چەکدارەکان ئامادەن بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە هەموو هەڕەشەیەک و کاردەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جەنگی نێوان سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بەردەوامە و دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان توانیان بچنە نێو شارەکە، سوپای سوریا فڕۆکەخانەی حەلەب و سەرجەم رێگانی بۆناو شارەکە داخست.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، رووسیا بەڵێنی بە سوریا داوە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەش بە سوریا بکەن.

لەو بارەیەوە، جێگری سەرۆکی ناوەندی رووسیا بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لە سوریارایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانیان ٢٠٠ جەنکداریان لە ئیدلیب وحەلەب کوشتووە.













گەلەری