سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی چۆن داهاتی ناوخۆیان لەنێوان خۆیاندا بەشکردووە؟

PM:11:55:29/11/2024

2612 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر بردنی داهاتی ناوخۆ بۆخۆیان، رێکەوتنەکە بە جۆرێکە، پارتی ٥٧٪ـی داهاتی ناوخۆ و یەکێتیش ٤٣٪ـی داهاتەکە دەبەن، بەپێی زانیارییەکان شێوازی بردنی داهاتی ناوخۆ لەلایەن پارتی و یەکێتی بەجۆرێکە بە کاش پارە ناینێرن و بە ژمارە بڕی داهاتەکە دەدەن بە وەزارەتی دارایی هەرێم و پارەکە دەبەن بۆ خەزێنەکانی خۆیان.


داهاتی ناوخۆ زیاتر لە ساڵێکە لە نێوان هەرێم و بەغدا مشتومڕی لەسەر دەکرێت، عێراق بە کلیلی چارەسەری کێشەی موچەی دەزانێت، بەڵام لە هەرێم داهاتی ناوخۆ وەک هێلی سور سەیردەکرێت و تەنانەت ناشگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.

موچەخۆران چاوەروانبوون موچەی مانگی ١٠ لە رێگەی داهاتی ناوخۆوە وەربگرن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادەنیە دەستببات بۆ داهاتی ناوخۆ و موچەی پێدابەشبکات.

ئێستا بەغدا داوای ١٠٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دەکات، بەڵام پارتی و یەکێتی رێناکەون و ئامادەنین لەو داهاتەی بردوویانە پارەکە بنێرن، بەوەش زەرەرمەندی یەکەم مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمن.

هاوکات لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا چوار ترلیۆن و ٥٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ هەبووە، بەڵام ٤٠٠ ملیار دیناری لەو داهاتە رادەستی بەغدا کراوە، بەڵام بەغدا زیاتر لە حەوت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری ناردووە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.













گەلەری