سەرەڕای جیاوازی ناونانی ئەو ڕۆژە بەپێی وڵاتانی جیهان، بەڵام خاڵی هاوبەشی ئەوەیە فرۆشگاکان لە جیهاندا ئاستی فرۆشی پێوانەیی بەدەستدەهێنن، ئەوەش بەهۆی داشکاندنی نرخەکان لەسەر بەرهەمەم و کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان و زۆربوونی کڕیار.
ئەو ڕۆژەش دوای جەژنی سوپاسگوزاریی دێت لە ئەمریکا و وەک ڕۆژی بەخشین وایە، چونکە تیایدا خاوەن کۆگا و مۆڵەکان لە لە ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داشکاندنی گەورە بۆ کاڵاکانیان دەکەن و خەڵکانێکی زۆریش کە هێشتا پێداویستییەکانیان نەکڕیوە لەو ڕۆژەدا دەیکڕن.
سەرەتا هەینی
ڕەش وەک ئێستا بریتی نەبوو لە پشوویەک بۆ بازاڕکردن، بەڵکوو پەیوەندی بە قەیرانێکی
داراییەوە هەبوو لە ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦٩، کە
جوڵەی کڕین و فرۆشتن وەستا و کاڵا و کەڵوپەلەکان کەڵەلەبوون و گورزێکی گەورەی
بە ئابوری ئەو وڵاتە گەیاند.
دواتر لە ڕێگەی
چەند ڕێکارێکەوە کە گرنگترینان داشکاندنی زۆری نرخی بەرهەم و کەلوپەلەکان بوو تا
ساغبکرێنەوە و قەبارەی زیانەکانیان کەمترببێتەوە، ئەمریکا لەو قەیرانە ڕزگاری بوو.
لەو کاتەیشەوە
بووەتە نەرێت کە گەورە کۆگا و دوکان و مۆڵەکان لە دواین هەینی مانگی تشرینی دووەمدا
داشکاندن بکەن لەسەر کاڵاکانیان کە هەندێک جار دەگاتە ڕێژەی ٩٠٪، بەڵام دوای ئەو ڕۆژە
نرخەکانیان وەک خۆی لێدێتەوە.
بەو هۆیەشەوە
بازاڕەکان لە (بلاک فڕایدەی) قەرەباڵغیەکی بێ شومار بەخۆیانەوە دەبینن، هەرچی
دوکاندارەکانیشە پێشوەختە پلان دادەنێن کە چۆن لە کڕیارەکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن
و لەو ڕۆژەدا زۆرترین کەلوپەل بکڕن تەنانەت ئەگەر پێویستیسیان نەبێت، ئەوەش بەهۆی
کەمی نرخەکانیانەوە.
هەندێک پێیان
وایە ئەو ئۆفەرانەی لەو ڕۆژەدا پێشکەش دەکرێن دەرفەتێکە کە ساڵانە تەنها جارێک ڕوودەدات،
بەڵام هەندێکی تر دەڵێن ئەو ڕۆژە بۆنەیەکی گەورەیە بۆ بازرگانەکان تا ئەو کاڵانەیان
ساغبکەنەوە کە خەریکە بەسەردەچن، یان مۆدێلیان نامێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاودێران ئاماژە بەوەدەکەن
ئێستا مرۆڤ هۆشیارە و لە سەردەمی دیجیتاڵدا دەژیت و دەتوانێت لە ئینتەرنێتدا جۆری
کاڵای باش ونرخەکان بدۆزێتەوە و بەراوردیان بکات.