باسم عەوادی دەشڵێت، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، داهاتی
عێراق و هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکات.
هەرچى لیژنەی داراییشە، دەلێت، دیاریکردنی ئەو ١٦ دۆلارە کاتییە و تا
ئەوکاتەیە کە خەمڵاندن بۆ تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێت و
دواتر بەپێی ئەو خەمڵاندنە نرخەکە دیاری دەکرێت.
هاوکات، کازم توکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئەوەی
خستەڕوو، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەرزترین ئاستی تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک
نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم بە نزیكەی ٢٢ دۆلار
دیاریكراوە. کە ئەوەش بەرزترین نرخی داواکراوە.
پێشتریش کۆمپانیاکانى نەوتی هەرێم رایانگەیاندبوو پێشوازیی لە هەوڵەکانى
دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکەن ئەگەر گرنتى دابینکردنى شایستە داراییەکانیان
بکات.
هەرچى تورکیاشە، کە نەوتەکە لە خاکەیەوە هەناردە دەکرێت، لە زاری وەزیری
دەرەوە رایگەیاندوە، بەرەوپێشچونى ئەرێنى هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەکە و ئەوانیش
لاى خۆیانەوە ئامادەکارییان کردووە.
ئاماژەکان بەرەو ئەوەن کە لە سەرەتاى ساڵی داهاتووەوە دەست بە هەناردەی
نەوتی هەرێم بکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری گەورەی دەبێت بۆسەر داهاتەکانی هەردوو حکومەتی
هەرێم و عێراق، بۆیە هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێتە هۆی چارەسەر بوونی زۆربەی کێشە
داراییەکانی هەرێم ئەگەر هەردوو لا پابەند بن پێیەوە.