AM:11:15:29/11/2024
3440 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەڵێنی ناردنی بەنزینی نۆرماڵیشیان دا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، سەردانى وەزارەتى نەوتى عێراقییان کردووە و لەگەڵ عەلی مەعارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەش کردن بە وەکاڵەت کۆبوونەتەوە و رەزامەندی دراوە بە ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان و بەڵێنی ناردنی بەنزینی نۆرماڵیشیان پێدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
لە ئێستادا تاوتوێی بابەتی لیتری پێوانەیی دەکەن و چاوەڕێن وەزارەتی نەوت بڕیاری لەسەر
بدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
چەند ساڵێکە حکومەتى کاربەڕێکەر نەوتی بە نرخى پاڵپشتیکراو دابەش نەکردووە و بە
دوو بۆ سێ ساڵ جارێک، هاوڵاتیان ٢٠٠ لیتر نەوتیان پێدەدرێت بە ١٠٥ هەزار دینار و
هاوڵاتیانیش دەڵێن وەک ئەوەیە حکومەت نەوتیان پێبفرۆشێت.