سەردێڕ:

کەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە؟

AM:10:40:29/11/2024

2460 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى شەپۆلی سەرما بەرەو لاوازیی دەچێت و پلەکانى گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن، هاوکات پێشبینى دەکرێت هەفتەى داهاتوو بارانبارین دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، لە راگەیەندراوێکدا کەشناسى کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، و خێراى باش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

لە بارەى کەشى سبەینێشەوە، کەشناسى دەڵێت، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ دروستبوونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا .

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی ١ تـــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەرچى بارانبارینیشە بەپێی پێشبینیەکانى ئاژانسەکانى بواری کەشناسى کۆتایی هەفتەى داهاتوو شەپۆلى بارانبارین دەستپێ دەکاتەوە.













گەلەری