ڕەنگە هەندێک کەس تووشی تێکچوونی قۆڵۆن ببن، کە لە ئەنجامدا هەندێک نیشانە دروست دەکات کە پێویستی بە ڕاوێژکاری خێرا لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ هەیە.
لەم ڕاپۆرتەدا کە لە ماڵپەڕی " elconsolto" بڵاو کراوەتەوە باس لە گرنگترین ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە قۆڵۆن دەکات.
چەندین ڕێگا هەن کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی قۆڵۆن دەدەن، لەوانە :
١. پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی تەندروست، خۆراکی تەندروست یارمەتی کۆنترۆڵکردنی قۆڵۆن دەدات وەک خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، وەک سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو، دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی غازات لەگەڵ خۆراکە چەور و سورکراوەکان چونکە پرۆسەی هەرس خاو دەکەنەوە و ئاوسانی گەدە زیاد دەکەن هەروەها خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو بۆ باشترکردنی کرداری هەرس و ڕێگریکردن لە قەبزی.
٢. وەرزشکردن بە بەردەوامی یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ رێگریکردن لە قۆڵۆن.
٣. کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەروونی بە ئەنجامدانی چالاکی دڵخوازت وەک یۆگا و مێدیتەیشن، چونکە فشاری دەروونی نیشانەکانی نەخۆشی قۆڵۆن زیاد دەکات.
٤ خواردنی هه ندێک دەرمان که له لایەن پزیشکی پسپۆڕەوه نوسراوه بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی نەخۆشی قۆڵۆن.
٥. خواردنی ھەندێک چارەسەری سروشتی، چونکە خواردنی ھەندێک گیا وەک نەعنا یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی ئاوسانی گەدە و غازات و ڕێگری کردن لە قۆڵۆن.
٦. بە هێواشی نان بخۆ و بە باشی بیجو بۆ باشترکردنی هەرس و سنووردارکردنی قووتدانی هەوا.
٧. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ئاو لەکاتی نانخواردندا چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵئاوسانی ئاو.
٨. دوای نان خواردن بۆ ماوەیەک دابنیشن چونکە ئەمە یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٩. دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی تووڕەیی ڕیخۆڵە.