بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەید سادق ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوای مامۆستای وانەبێژ دەکات بۆ پۆسپۆڕییەکانی (بیرکاری، ئینگلیزی، هونەر).
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەید سادق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئاگاداری دەرچووانی ئەو بەشانە دەکەین، فۆڕمی وانەبێژی یەدەکی ساڵانی رابردوو و ئەمساڵیش نەماوە لە رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) لە رێکەوتی ١ و ٢ی ١١، کاتژمێر (٩:٣٠ تا ١٢) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک لە دیوانی پەروەردەکەمان بکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی."
ئەو پسپۆڕیانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێویستییەتی بریتییە لە:
۱- پسپۆڕی بیرکاری بۆ قۆناغی بنەڕەتی کۆلێژی پەروەردەی
بنەڕەت و پەروەردەی بنیات، پسپۆڕی بیرکاری بۆ قۆناغی ئامادەیی دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە.
٢- پسپۆڕی
ئینگلیزی بۆ قۆناغی بنەڕەتی دەرچووانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردەی بنیات،
پسپۆڕی ئینگلیزی بۆ قۆناغی ئامادەیی دەرچووانی کۆلیژی پەروەردە.
٣- پسپۆڕی
هونەر دەرچووانی کۆلیژی هونەر و دەرچووانی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی.
ئەو مەرجانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە
ئاشکرایکردووە بریتییە لە:
۱- لەبەرئەوەی وانەکانی(بیرکاری و ئینگلیزی و هونەر)
دەرچووی کۆلیژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی دانیشتووی قەزای سەیدسادق نەماوە،
ئاساییە دەرچووی دانیشتووی پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی تر فۆڕم وەربگرن.
۲- تەنها لەماوەی ئەو (٢) رۆژدا فۆڕم دابەشدەکرێت.
۳- پێویستە پشتگیری دەرچوونی بەشەکەی ئامادەبکات کۆنمرەی
لەسەربێت لەکاتی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکە.