PM:07:36:23/11/2024
2192 جار خوێندراوەتەوە
لە شارى دهۆک چەند ئامێرێکى راکێشانى پارە کە بە (ئەى تى ئێم) ناسراون شکێندراون و تائێستا هیچ کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرنەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە شوێنى شکانى ئامێرەکان رایگەیاند، ئامێرەکان شکێندراون و هیچ لایەنێکى ئەمنیش رونکردنەوەى لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
هەژمارى من پرۆژەیەکى حزبى پارتى و یەکێتى و دەیانەوێت ئەو پارەییەى بەغدا
بۆ موچەى فەرمانبەرانى دەنێرێت پێش ئەوەى دابەشبکرێت بچێتە بانکەکانى ئەوانەوە و
دواتر دابەشبکرێت، ئەوەش لاى هاوڵاتیان وەک یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانى
چارەسەرنەبوونى موچە لێکدەدرێتەوە.
بڕیار نێروەی-دهۆک