٢١ـی ١١ رۆژی جیهانی تەلەفیزیۆنە کە یەکێکە لە داهێنانەکانى مرۆڤایەتى بۆ گواستنەوەى وێنەى خۆشى و ناخۆشى و زانیاریی و سەردەمانێکیش کۆکەرەوەى ئەندامانى خێزان بوو لە ژورێکدا و هەمووان لە شاشەکەیان دەروانی و کاتێکى خۆشیان پێوە بەسەردەبرد.
تەلەفیزیۆن کە بەماناى بینین لە دورەوە دێت، سەرەتاى داهێنانى دەگەڕێتەوە بۆ بیستەکانى سەدەى رابردوو و بە دیاریکراوى ١٩٢٠ لەلایەن فیلۆ تایلەر فارنوێرس.
دواتر جۆن لۆگی ئەندازیاریی سکۆتلەندی بوارى ئەلیکترۆنی
لەساڵى ١٩٢٨ کۆمپانیایەکی بینیاتناوە بۆ پەرەپێدانى تەلەفیزیۆن و یەکەم پەخشى تەلەفیزیۆنى
لە دوو وڵاتی جیاواز پەخشکردووە.
تەلەڤیزیۆن بە
چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە و یەکەم جۆری تەلەفیزیۆن ناوی تەلەفیزیۆنی میکانیکی بوو لە
ساڵی ١٩٢٥ بەرهەمهێنرا کە وینەکان رەش و سپی بوون ، دواتر تەلەفیزیۆنی کارەبایی بەرهەمهات لە ساڵی ١٩٢٧
کە سیگناڵی کارەبایی بەکاردەهات بۆ گواستنەوەی وێنە.
لە دوای ئەوە،
تەلەفیزیۆنی ڕەنگاو ڕەنگ دروستکرا لە ساڵی ١٩٥٣ بۆ یەکەمجار پەخشی گواستنەوەی وێنەی
ڕەنگاو رەنگ تۆمار کرا، پاشان تەلەفزیۆنی دیجیتاڵی هاتە کایەوە کە سیستەمێکە بۆ گواستنەوە و وەرگرتنی سیگناڵی تەلەفزیۆن
لە ڕێگەی تۆڕی زەمینی، مانگی دەستکرد، یان کێبڵەوە.
لە سەرەتای
ساڵی ٢٠١٠ تەلەفیزیۆنی زیرەک دروستکرا کە پەیوەست دەکرێت بە ئینتەرنیتەوە و لە ڕێیەوە
دەتوانرێت تەماشای بەرنامە بلاوکراوەکانی ئینتەرنێت بکرێت.
تەلەفیزیۆن وەک
ناوەندێکى گواستنەوەى هەواڵ و زانیاریی، بەشداریییەکی کارای هەبووە لە بەرەوپێشچوونى
هونەر و رۆشنبیری و زۆر جاریش لەکاتى جەنگ و قەیرانە ناوخۆیی و جیهانییەکان کاریگەرییەکەى
زیاتر بووە.
لەگەڵ ئەوەی
لە ئێستادا مۆبایل و تابلێت و کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنریت، بەڵام هێشتا هەموو ماڵێک تەلەفیزیۆنی هەیە و زۆرێک لە
خەڵکی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و هەواڵ بینەری شاشە لاکێشەییە گەورەکە دەبن.