PM:04:34:19/11/2024
2552 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندێکی باڵای کونسوڵخانەی بەریتانیا بەسەرۆکایەتی تۆم هیپس - بەرپرسی تیمی سیاسی لە قونسولیەی بەریتانی سەردانی نەوەی نوێی کرد و پیرۆزبای کونسوڵخانەی بەریتانیای ئاراستەی نەوەی نوێ کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هاوکات، لەکۆبونەوەیەکدا باس لە چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کرا.
هەر لەو دیدارەدا، نەوەی نوێ سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو کە لەلایەن نەوەی نوێوە وەک پڕۆژەک بۆ دانوستانەکانی نێوان لایەنە
سیاسیەکان داڕێژراوە.