وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بنەمایەکە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری لە عێراقدا.
محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە ٢٠ـی ئەم مانگەدا، یەکەم سەرژمێری گشتگیرە کە لە ماوەی ٣٧ ساڵدا بەڕێوە بچێت و حکومەتی عێراقیش پشتگیری تەواوی بۆ پڕۆسەکە دەربڕیوە کە نوێنەرایەتی شایستەیەکی نیشتیمانی و دەستووری دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، داتاکانی ئەو پڕۆسە
گرنگە بۆ گەشەپێدان و دابینکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ هاوڵاتیانی عێراق بەکار دەهێندرێت، بەوپێیەی
لەڕێگەیەوە ئاستی خوێندەواری، رێژەی بێکاری، قەبارەی پێویستیی نەخۆشخانە و قوتابخانە
و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەر ناوچەیەک دیاری دەکرێت.
سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێرییەوە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی
مانگ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "قەدەغەی هاتوچۆ بەبۆنەی سەرژمێرییەوە
دوو رۆژ دەخایەنێت و درێژ ناکرێتەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی
رێنماییەکان بن".
لای خۆیەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی
هاتوچۆ گەشتی فڕۆکەخانەکان بەگوێرەی خشتەی گەشتەکان بەردەوام دەبن و راناوەستێت.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سهرژمێريى
گشتى له ههموو عێراق و له ههرێمى كوردستان له يهك كاتدا جێبهجێ دهكرێت و
یەکەم قۆناغیش پڕکردنەوەی تۆماری خێزانە. وتیشی، لە یەکەم قۆناغی سەرژمێریدا بژمێرهكانى
سهرژمێرى، له رۆژانى ١٧، ١٨ و ١٩ـی مانگ سهردانى هەموو شوێنهكان دهكهن، له
شار و گوندەکانی ههر چوار پارێزگاکانی ههرێم، و ههموو خێزانهكان تۆمار دهكهن.
باسی لەوەش کرد، لە قۆناغی دووەمدا لە ٢٠ و ٢١ ـی
مانگ قهدهغهى گشتیی
هاتوچۆ رادهگهيهنرێت و پێويسته ههموو كهسێك له ماڵهوه بێت، بژمێرهكانى
سهرژمێرى سهردانى ههموو باڵەخانەکان دهكهنهوه و دڵنيا دهبنهوه لهوهى
هيچ خێزانێك لهبير نهكرابيت لهبهر ئهوهى دواى كاتژمێر ١٢ـی شهوى ٢١ لهسهر
٢٢ـی ١١ـی ٢٠٢٤ فۆرمى تۆمارى خێزان دادهخرێت و هيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو
کاتە.
هاوکات، ئەو فۆرمەی كە
لەلایەن بژمێرەكانەوە تۆمار دەكرێت لە چەند بڕگەیەک پێک دێن ئەوانیش، ( زانیاری خۆناساندن، زانیاری دەربارەی خێزان و کەسە کۆچکردووەکان، زانیاری دەربارەی پێناس و كارتی نیشتیمانی، زانیاری دەربارەی تایبەتمەندیی ماڵ و نیشتەجێبوونی
خێزان و زانیاری كۆبۆنی خۆراك، خاوەنداریەتی
خێزان و تەنانەت شمەک و کەلوپەلیش).
هەر بەپێی رێنماییەکانی
لیژنەی سەرژمێری، ئەگەر کەسێک لە شارەکەی خۆشی نەبێت لە سەرژمێریی گشتیدا تۆمار دەکرێت،
بە مەرجێک کەسێک لە خێزانەکەی لە ماڵەوەدا بێت و زانیارییە کەسییەکانی بدات بە لیژنەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە عێراق هەشت
جار سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجام دراوە، یەکەم
سەرژمێری لە ساڵی ١٩٢٧ بوو، کۆتا سەرژمێریش ساڵى ١٩٩٧ ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستاش بۆ هەموو كاروبارەكانی رەگەزنامە و هاوڵاتیبوونی
عێراقی كار بە تۆمارەكانی سەرژمێری ١٩٥٧دەکرێت.
هەرچەندە هەشت جار سەرژمێریی دانیشتوان لە عێراق ئەنجام دراوە، بەڵام
حەوتیان لە بەر هۆكارێك یان زیاتر شكستیان هێناوە و كاریان پێنەكراوە جگە لە
سەرژمێریی ١٩٥٧ و تا ئێستاش بۆ رەگەزنامە و هەموو كاروبارەكانی هاوڵاتیبوونی
عێراقی كار بە تۆمارەكانی ئەو ساڵە دەکرێت كە بۆ سەردەمی پاشایەتی دەگەڕێتەوە.
لای خۆیەوە، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق
دەڵێت، عێراق ساڵانە بەڕێژەی ٢.٦٪ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان بەخۆیەوە دەبینێت.بەپێی دواین
خەمڵاندنەكانیش كە لە ساڵی ٢٠٢٣ كراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن كەسی
تێپەڕاندووە، پێشبینی دەكەن لەمساڵدا ژمارەی دانیشتوان گەیشتبێتە ٤٤ ملیۆن كەس.