PM:02:48:16/11/2024
19432 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
لە ١٠ تاوەکو ١٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا یەک ملیار و
٤٣٤ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
لەو رێژەیە بڕی ٥٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە و بڕی یەک
ملیار و ٣٨٠ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.