سەردێڕ:

هاوشێوەی مەسنجەر؛ مێتا تایبەتمەندییەکی بۆ وەتسئەپ زیادکرد

AM:11:30:16/11/2024

1968 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، تایبەتمەندی نوێی "Draft Messages"ی لە ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپ بۆ بەکارهێنەران بەردەستە، هاوشێوەی مەسنجەر.


ئەم تایبەتمەندییە ئامانجی هێشتنەوەی نامە تەواونەکراوەکانە یان ئەو نامانەی هێشتا لە گفتوگۆکاندا نەنێردراون.

مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، تایبەتمەندییە نوێیەکەی لەسەر هەژمارە کەسییەکانی خۆی راگەیاند، ئەمڕۆ لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە بەکارهێنەرانی وەتسئەپ نیشاندەرێکی نوێ لە گفتوگۆکاندا دەبینن کە ئەو نامانەی تێدایە هێشتا نەنێردراون، نیشاندەرەکە بە رەنگی سەوز دەردەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە، وەتسئەپ دووپاتی کردەوە کە ئەو گفتوگۆیانەی نامەی تەواونەکراویان تێدایە دەگوازرێنەوە بۆ سەرووی لیستی چاتەکان، بەمەش بەکارهێنەران بەخێرایی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تەواوکردنی نامەکە و ناردنی.














گەلەری