سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری عێراق خولێکی نوێی کۆلێژی سەربازی دەکاتەوە و گەنجانی هەرێمیش دەگرێتەوە

PM:02:59:15/11/2024

17328 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هەڵدەستن بە کردنەوەی خولی ١١٥ی کۆلێژی سەربازی، دەشڵیت خولەکە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.


وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی خوازیارن دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق بکەن و فۆڕمی تایبەت بە کۆلێژەکە پڕبکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێنج رۆژە و لە ١٦ی مانگ دەستپێدەکات بۆ ٢١ی مانگ، وتیشی،" ئەو کەسانەی لە خولەکە وەردەگیرێن دەبێت تەمەنیان ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت و دەرچووی پۆلی ١٢بن."













گەلەری