سەردێڕ:

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

PM:12:53:12/11/2024

2272 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێكڕا زیاتر لە ٢٨٣ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٨٣ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار و ١٤٧ دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە، بڕی دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی زیاتر لە ٢٨١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار، شارەزایانى ئابووری باس لەوە دەکەن، بەڵێنى ئەمریکا بۆ ناردنى دۆلاری کاش بۆ عێراق لە پارەى نەوتى وڵاتەکە لە بانکی نیۆرک و رێکارەکانى بانکی ناوەندیی عێراق بۆ خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکان، هاوکات ئاسانکاریی بۆ دەستڕاگەیشتنى گەشتیاران بە دۆلار بە نرخى فەرمی، هۆکارن بۆ دابەزینی نرخی دۆلار.













گەلەری