سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی ١٠

PM:08:36:11/11/2024

90396 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم نەدراوە، گرفتی سەرەکیش حکومەتی کاربەڕێکەرە کە داوای ترلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دیناری کردووە کە ئەمەش زیاتر لەو بڕەیە کە لە بودجەدا دیاریکراوە.


لە بەغدا فایلەکانی بودجە و مووچە چوونەوەتەوە سەر مێزی گفتوگۆکان، لەگەڵیشیدا مشتومڕی شاندەکانی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە موچەی مانگی ١٠ بەردەوامی هەیە.

سەبارەت بە هەمواری بودجە و ئەو پرسەی کە پەیوەندیدارە بە کوردەوە، هەمواری یاسایی هەناردەی نەوت و غازە، کە بریارە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە حەوت دۆلارەوە بکرێت بە ١٦ دۆلار، لەگەڵیشیدا فرسەتێکی گرنگ هاتۆتە پێش کە حکومەتی کاربەڕێکەر موچەی فەرمانبەران بە پلەبەرزکردنەوە رەوانەی بەغدا بکات.

لەوبارەیەوە، ڕێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "فرسەتێکی زۆر باشە کە حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە پلەبەرزکردنەوە رەوانی بەغدا بکات، بۆئەوەی لە ساڵی داهاتووەوە مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەربگرن."

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەمواری یاسای بودجە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەهەفتەی داهاتووشدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت.













گەلەری