AM:09:23:10/11/2024
2116 جار خوێندراوەتەوە
شەوى رابردوو لە رووداوێکى تەقەکردندا لە کۆیە کەسێک گیانی لەدەستدا، لەدوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسى کۆیە بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە لە کۆیە تەقە لە ماڵێک کراوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
هەر لەبارەی رووداوەکەوە، گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیەش
بە ئێن ئاڕ تی وت، لەکاتی تەقەکردنەکەدا ئۆتۆمبێلی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گڕی
گرتووە و بەشێک لە ماڵەکەش سووتاوە.
بەپێى زانیارییەکان، ئەو کەسەى گیانی لەدەستداوە تەمەنى زیاتر لە ٧٠ ساڵ
بووە و دواى رووداوەکەش تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە و لێکۆڵینەوەش لە
رووداوەکە دەستى پێکردووە.