PM:01:11:27/01/2025
5648 جار خوێندراوەتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک - گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی گەنجەکەی کەلار دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، هاوکات دوو گەنج لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا هاوڕێکەی خۆیان بە ناوی "عەبدوڵڵا ساڵح"ـی تەمەن ٢١ ساڵ دەکوژن و ئەمڕۆ لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک - گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا و کەسوکاری کوژراوەکەش دەڵێن، "هیوادارین یاسا سەروەربێت".
هاوکات، لە کۆتاییەکانی ساڵی ربردوودا گەنجێک لە کەلار دیارنەمابوو و دوای سۆراغکردن لەلایەن کەس و کار و هێزە ئەمنیەکانەوە
دەرکەوتبوو کوژراوە و دوو هاوڕێی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگرکراون و لە
کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان بە تاوانەکەیاندا نابوو ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ
دەرکرا.