AM:08:16:10/11/2024
800 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بە ٧٣ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٠ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی جێگیرە.
ئەو دابەزینەی
لە نرخی نەوتدا روویداوە بەهۆی زریانی رافائیلەوە کە لە مەکسیک دروست بووە، کاریگەری
کردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکا.
هاوکات، دوای
بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران
و فەنزوێلا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ ئەو
دابەزینەش لەسەر ئاستی هەفتانە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد
بە هەفتەی رابردوو ٥٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.