ماددەی ئاسن گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەو پێیەی کار لەسەر دروستبوونی خوێن دەکات و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ ئەندامەکانی جەستە.
پزیشکانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، کەمی ماددەی ئاسان یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە بەشێک لە خەڵکی پێوەی دەناڵێنن بە تایبەت خانمان بەهۆی لەدەستدانی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا، هەروەها پێویستی بە ئاسن زیاد دەکات لە خانماندا لە کاتی دووگیانی و شیرپێداندا.
نیشانەکانی کەمی
ئاسن بریتین لە ماندوێتی، شەکەتی، تەنگەنەفەسی، سەختی تەرکیزکردن، رێژەیەکی زۆری هەوکردن.
جەستە ئاسن بەکار
دەهێنێت بۆ دروستکردنی هیمۆگلۆبین، ئەو ماددەیەی لە خڕۆکەی سووری خوێندا هەیە ئۆکسجین
دەگوازێتەوە بەناو جەستەدا، کاتێک بڕێکی تەواوت لە خڕۆکەی سووری تەندرووستت نییە ئەوا
جەستە وات لێ دەکات هەست بە شەکەتی و ماندوێتی بکەیت هەروەها زەرد هەڵدەگەڕێیت و
ماندوو دەردەکەویت، یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی ئاسن ئەوەیە زەرد هەڵدەگەڕێیت
و ماندوو و شەکەت دیاریت، ئەگەر ناو لێو و پوکت و پێڵووی چاوت کەمتر لە جاران رەنگی
سووریان نیشاندا ئەوا مانای وایە ئاسن لە جەستەتدا کەمە.
هاوکات، توێژینەوەکان
ئەوەیان دەرخستووە، کەمـی رێژەی ئاسن لە جەستەدا کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر سیستمی
بەرگریی جەستە، بۆیە زۆر بەخێرایی نەخۆش دەکەویت، بەهۆی کەمی ئاسن هەندێک جار هەست
دەکەیت دڵت زۆر بە توندی لێدەدات، یاخود زۆر بە ناڕێکی لێدەدات.
یەکێکی دیکە
لە نیشانە نەرێنییەکانی کەمی رێژەی ئاسن لە جەستەدا ئەوەیە کە وەرگرەکانی ناو خوێن
بە کەمی ئاسن کاریگەر دەبن و بەهۆیەوە توانای تەرکیزكردن كەم دەبێتەوە.
پسپۆران
ئاماژە بەوە دەکەن، بۆ رێگریکردن لە کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن پێویستە ئەو خۆراکانە
بخۆیت کە دەوڵەمەندە پێی، وەک گۆشت، مریشک، برۆکلی، سپێناخ، پاقلەمەنییەکان، میوە
وشککراوەکانی وەکو مێوژ و قەیسی، نیسک، هەروەها پێویستە بایەخ بە خواردنی ڤیتامین C بدەیت چونکە یارمەتی
جەستە دەدات ماددە ئاسنەکە هەڵبمژێت و سوودی لێببینێت، لە حاڵەتی کەمی تونددا دەتوانرێت
تەواوکەری خۆراکی کە ئاسنی تێدایە بەکاربهێنرێت بەڵام پێویستە لەژێر رێنمایی پزیشکدا
بێت.
جێگەی باسە پێویستە
خواردنەوەی چا و قاوە سنوودار بکرێت و بە رێژەیەکی کەم بخورێتەوە بە تایبەت راستەوخۆ
دوای نانخواردن چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن و ناهێڵێت سوود لە خۆراکەکە
وەربگریت.