AM:08:07:09/11/2024
916 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بە ٧٣ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٠ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
ئەو دابەزینەی
لە نرخی نەوتدا روویداوە بەهۆی زریانی رافائیلەوە کە لە مەکسیک دروست بووە، کاریگەری
کردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکا.
هاوکات، دوای
بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران
و فەنزوێلا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ ئەو
دابەزینەش لەسەر ئاستی هەفتانە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد
بە هەفتەی رابردوو ٥٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.