سەردێڕ:

بەناوی کڕینی پێداویستییەوە؛ لە سلێمانی هەر خوێندکارێک ١٢ هەزار دیناری لێ وەرگیراوە

PM:11:51:08/11/2024

2024 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی، بەناوی کڕینی پێداویستی و کۆکردنەوەی پارە بۆ کارگوزار، بڕێک پارە لە خوێندکارەکان وەرگیراوە. خوێندکارەکانیش دەڵێن، ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە، باری داراییان خراپە و پێویستە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بەو کارە هەڵبسن.


خوێندکارانی خوێندنگەی کۆبانی لە سلێمانی ئاماژەیان بەوە کرد، هەر یەکەیان بڕی ١٢ هەزار دیناریان لێ وەرگیراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکەوە بەبیانوی کڕینی پێداویستیی خوێندن و کۆکردنەوەی پارە بۆ کارگوزاری قوتابخانەکە.

وەک خۆشیان باسی لێوە دەکەن، ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە خوێندکارەکانەوە نیە و پێویستە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بەو کارە هەڵبستن، جگە لەوەی زۆرینەشیان ئاوارەن و باری داراییان لاوازە.

قوتابخانەکە زیاتر لە ٢٠٠ خوێندکار وانەی تێدا دەخوێنن و بەشی زۆریان منداڵانی ئاوارەی سوریا و رۆژئاوای کوردستانن، لەکاتێکدا لە قوتابخانەکەدا دوو دەوامی دیکەی تێدا دەکرێت.

ئەگەرچی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکیان سێ دەوامیان تێدایە ئەمە جگە لەکۆنی بینا و کەمی هۆڵەکانی خوێندن، بۆیە هەندێک جار خوێندکار ناچار دەکرێت پارە بباتە خوێندنگە و کڕینی پێداویستییەکان دەخرێتە ئەستۆی خوێندکاران.













گەلەری