PM:08:05:08/11/2024
85720 جار خوێندراوەتەوە
وردبینى لیستى مووچەى هەرێم تەواوبووە و بە راپۆرتێکیش تەیف سامى ئاگادار کراوەتەوە، کە هەرێم پابەندى بەشێکى رێنماییەکانى بەغدا نەبووە.
دواى دووجار ناردنى لیستى مووچە، چاودێرى دارایی عێراق وردبینى بۆ لیستى مووچەى مانگى ١٠ـی هەرێم تەواوکرد و بەپێى زانیارییەکان بە راپۆرتێک تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراقى ئاگادارکردووەتەوە کە هەرێم سەربارى چەندین جار ئاگادارکردنەوە تائێستا بەشێکى رێنماییەکانى بەغداى جێبەجێ نەکردووە.
چاوگێکیش لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن
ئاڕ تى وت، بڕیارە هەفتەى داهاتوو هاوشێوەى چەند مانگێکى پێشوو، وەزارەتى دارایی عێراق بە
نووسراوێک سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەى چارەسەرێک بۆ مووچەى
مانگى ١٠ بدۆزرێتەوە.
ئێن ئاڕ تى ئەوەشى زانیوە، کە حکومەتى کاربەڕێکەر
بۆ مووچەى مانگى ١٠ داواى ترلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دینارى کردووە، بەبێ ئەوەى هیچ روونکردنەوەیەک
لەوبارەوە بدات، بەغداش رەتی کردووەتەوە.