بەپێی وتەی ئەنجێل لۆک، پسپۆڕی خۆراکی لە کەنەدا ئەم ماددانە کاتێک دروست دەبن کە کۆلیسترۆڵی خۆراک لە پلەی گەرمی بەرزدا بۆ ماوەیەکی زۆر بکوڵێنرێت.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ماددە کیمیاییانە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری ئۆکسجینی، کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی خانەکان و ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە زیاد بکات.
بۆ کەمکردنەوەی مەترسی دروستبوونی ئەم ماددە زیانبەخشانە، باشترە هێلکە لە پلەی گەرمی مامناوەندا بۆ ماوەیەکی کەم بکوڵێنرێت، هەروەها باشترە لە کاتی سوورکردنەوەیدا زەیتی سروشتی بەکاربهێندرێت ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە
جێگەی باسە سەرەڕای مەترسییە ئەگەرییەکان، هێلکە وەک خۆراکێکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکان دەمێنێتەوە، ئەمەش بەشدارە لە دابەزاندنی کێش و دروستکردنی ماسولکەکان و باشترکردنی تەندروستی دڵ، بەهۆی بڕێکی زۆر لە پرۆتین و ترشە ئەمینییەکان و ماددە خۆراکییە سودبەخشەکان بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی تەندروست ئامادە بکرێت و لە کاتی گونجاودا بخورێت.