AM:10:59:07/11/2024
1344 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە هەژماری من بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ دەست دەکەن بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان. دەشڵێت، لەرێگەی کورتە نامەوە پێشمەرگە سودمەندەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە هەژماری من بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ لەرێگەی ئامێرەکانی هەژماری منەوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان.
باسی لەوەش کرد، لە کاتژمر ٩ـی بەیانی بەدواوە هاوکارییەکە دەنێردرێت
بۆ ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە پارێزگاکانی هەرێم و پێشمەرگە سودمەندەکان دەتوانن
لەو ئامێرانەوە هاوکارییەکە وەربگرن.
دوێنێش، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند،
رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی
گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ئەنجام دراون و ئەمڕۆ بەسەر هێزەکانی
پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.