نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٦٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ سێ تا پێنج هەزار لە نرخی هەر مسقاڵێک دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی، گرامێک زێڕ بە ٨٥ دۆلار و ٣٩ سەنت، کیلۆگرامێکیش بە ٨٥ هەزار و ٣٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەو دابەزینەی نرخی زێڕ بەهۆی سەرکەوتنی
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە بۆ سەرۆکی ئەمریکا کە کاریگەری لەسەر
بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سود.
هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ، بە تێکڕا پێنج تا
حەوت هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٧ ھەزار
دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٠ ھەزار
دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٧ هەزار
دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥١ هەزار
دینارە.