سەردێڕ:

سودانی: پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەین و پابەندین بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا

PM:03:35:06/11/2024

2664 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پیرۆزبایی سەرکەوتن لە دۆناڵد ترەمپ و جێگرەکەی دەکەن بۆ سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا. دەشڵێت، "پابەندین بە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا".


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و جێگرەکەی و گەلی ئەمریکا بە گشتی، دەکەن بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

جەختی لەوەش کردەوە، عێراق پابەندە بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.

ئەوەشی خستە روو، بە هیوان ئەو قۆناغە نوێیە سەرەتایەک بێت بۆ قوڵکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا، بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەردوو وڵاتدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی سەرکەوتوویی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردندا بووە ٤٧ـەمین سەرۆکی وڵاتەکە.













گەلەری