سەردێڕ:

هاوکاری دارایی بۆ مانگی ١٠ بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

AM:09:18:06/11/2024

6960 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ٧ـی ١٠ دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٠ بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ئەنجام دراون و سبەی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.













گەلەری