بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەستکردن بە سەرما و رێگریکردن لە قەڵەوی.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستیی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:
١. میوە مزرەمەنییەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن
بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا
تۆخەکان وەک کەلەرم، قەڕەنابیت، نەعنا.
٣. پاقلەمەنییەکان بە تایبەت شۆربای نیسک، نۆکاو،
لۆبیا، ماش.
٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی
جەستە.
٥. هەنگوینی
سروشتی.
٦. زەنجەفیل؛
گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی
بەرگریی جەستە.
٧. خواردنەوەی
چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، رازیانە، گوڵەمێخەک، زەنجەفیل، چای سەوز لەبری ئەو
خواردنەوانەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری
تێ بکرێت، شەوان لەبری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٨. ماسی سەلەموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی
تر.
٩. سینگی مریشک
و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.
١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر
و قاوەیی، تۆوی شیا و شۆفان لەبری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١١. چەرەسات وەک گوێز، بادەم، ناوکە کولەکە، گازۆ.
١٢. خواردنی
بڕی پێویست لە ماددە ریشاڵییەکان لەڕێگەی خواردنی سەوزە و میوە رۆژانە دوو بۆ سێ
جار.
١٣. خواردنەوەی
بڕی پێویست لە ئاو رۆژانە لەنێوان ژەمەکان لانیکەم زیاتر لە شەش پەرداخی رۆژانە.