بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨٥ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٨٥ ملیۆن و ٤٦٨ هەزار و ٨١٩ دۆلاریان بە بانک بازرگانەکان فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی ١٢ ملیۆن
و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٧٣ ملیۆن و ١٦٨ هەزار و ٨١٩ دۆلاریشی
بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی
هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی
داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا کە ١٠٠ دۆلار لە خانەی ١٥١ هەزار دیناردا بوو، زیاتر لە
٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.