سەردێڕ:

بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو؛ دەتوانن لێرەوە بە ئۆنلاین مامەڵەی زانکۆ ئەنجام بدەن

PM:03:21:04/11/2024

7412 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکەیان، دەتوانن بە ئۆنلاین مامەڵەی خۆتۆمارکردنیان ئەنجام بدەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، زانکۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەو خوێندکارانەی لە یەکێک لە بەشەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگیراون، پێویست ناکات بۆ مامەڵەی خۆتۆمارکردن سەردانی زانکۆی سلێمانی بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، خوێندکاران دەتوانن بە ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینکەوەمامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

پێداویستییەكانی وەرگرتن و ئەنجامدانی مامەڵەی خوێندكاران لەسەر كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی:

١. کۆپیەک پرینت بکە لەو فۆڕمە زانیارییەی کە بە شێوەی PDF بۆت هاتووە لە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خوێندکار بە ئۆنلاین.

٢. بڕوانامەی باوەڕپێكراوی پۆلی ١٢.

٣. ناسنامەی باری شارستانی (كۆپی رەنگاوڕەنگ + رەسەن).

٤. رەگەزنامەی عێراقی (كۆپی رەنگاوڕەنگ + رەسەن) یان پاسپۆرت ئەگەر بیانی بێت (كۆپی رەنگاوڕەنگ + رەسەن).

٥. كارتی نیشتمانی (كۆپی رەنگاوڕەنگ + رەسەن) ئەگەر هەبێت (پێویست بە ناسنامەی شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی) ناکات.

٦. كارتی زانیاری (كۆپی رەنگاوڕەنگ + رەسەن).

٧. پشكنینی چاو.

٨. كۆپی فۆڕمی خۆراك.

٩. چوار وێنەی رەنگاوڕەنگی دواسپی خوێندكار.

١٠.گروپی خوێن.

١١. بڕی پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت وەك باجی دارایی تۆماركردن بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی.

١٢. فایلی تعلیق.













گەلەری