PM:02:02:04/11/2024
1628 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، تەلئەبیب هۆشداری داوەتە بەغدا لە بەكارهێنانی خاكی ئەو وڵاتە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تەلئەبیب ئامانجەكانی لە عێراق دیاری كردووە، ئەگەر ئەو گروپانە بەردەوام بن لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، ئەوا سوپای ئەو وڵاتە ئەو ئامانجانە بۆردوومان دەکات.
ئەوەش خراوەتە
روو، مانگە دەستكردەكان چاودێریی ئەوەیان كردووە کە تاران موشەكی بالیستی و كەرەستەی هێرشكردنی لە ئێرانەوە
گواستووەتەوە بۆ ناو خاکی عێراق، ئەوەش بە ئامانجی بەكارهێنانیان لە هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی
كە هەڕەشەی ئەنجامدانی دەكات.
پێشتریش پێگەی
"ئەكسیۆس"ی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە هەواڵگریی ئیسرائیل
پێی وایە ئێران ئامادەكاریی دەكات بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لەناو خاكی عێراقەوە،
ئەگەریش هەیە هێرشەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانەوە ئەنجام بدرێت،
ئەوەش بە ئامانجی خۆبەدوورگرتنی تاران لە هێرشێكی تری ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکانی
ئێران.