بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تاوه‌كو رۆژی ١٢ـی ئەم مانگە درێژ کراوەتەوە. دەشڵێت، له دوای ئه‌و وادەیە هه‌ر كه‌سێك پارەی نەدابێت، ناوێکی یەدەگ دەچێتە شوێنی.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی ٢٠٢٥هاتووەتەوە، دەتوانن گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره تاوه‌كو رۆژی ١٢ـی ئەم مانگە رادەست بکەن.
ئاماژە بەوەش
کراوە، له دوای ئه‌و وادەیە هه‌ر كه‌سێك پارەی نەدابێت، و له جیاتی ناوه‌كه‌ی
ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی ریزبه‌ندیی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئەوەش خراوەتە
روو، داوا له‌و هاوڵاتیانه دەکەن كه ئه‌مساڵ
ناویان ده‌رچووه، له زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی
كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، چونكه واده‌ی وه‌رگرتنی
گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه درێژ ناكرێته‌وه.
بە گوێرەی
راگەیەنراوەکە، پێویستە ئەو کەسانەی کە ناویان دەرچووە بۆ پڕۆسەی حەجی ٢٠٢٥ ئەم پێداویستییانە
لەگەڵ خۆیان ببەنە نوسینگەکانی حەج و عومرەی ناوچەکانیان:
١. بڕی چوار ملیۆن
دیناری عێراقی وه‌ك گوژمه‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
٢.پێویسته ئه‌و
كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده بێت.
٣.هێنانی پاسپۆرت.