نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمی کرد، نرخى یەک ئۆنسە زێر لە بازارەکانی جیهاندا نرخەکەی بۆ دوو هەزار و ٧٥٢ دۆلار و ٢٠ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٧٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٩ دۆلار دابەزی.
هاوکات، لە
بازارەکانی هەرێمیش نرخەکەی نزیکەیی پێنج دۆلار دابەزی، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم
بەم جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٨ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە
٢٤ بە ٦٦٣ هەزار دینارە.
نرخی زێر لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٤٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٥٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٠٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٦٦٣ هەزار دینارە