PM:01:13:03/11/2024
2812 جار خوێندراوەتەوە
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیاندا بڕیاریان داوە کە كۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەیان لە كاتی خۆیدا و پێش كۆتایی ئەمساڵ ببەستن.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند لیژنەیەكیان راسپاردووە بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەیان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
ئەوەشیان
خستووەتە روو، لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بەشدار نابن و درێژە بە رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیی خۆیان لە پەرلەمانی كوردستان دەدەن.
سەربارەت بە ئەنجامەکانی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان باسیان لەوە کردووە، نیگەرانن لە بەرامبەر
لایەنەكانی دەسەڵات كە جارێكی تر وێڕای بەكارهێنانی سامانی گشتی و دەزگاكانی دەسەڵات
لە بەرژەوەندی خۆیان، پەنایان بردە بە چەندین شێوازی گوشار و ساختەكاری و كاری نایاسایی
بە مەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی دەنگ و ژمارەی كورسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و
چەند لایەنی تری ئۆپۆزسیۆن.