سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوەی لە ناتۆ دەکات و دەڵێت، هاوپەیمانیی ناتۆ وەک پڵنگێکی کاغەزیە و هەروەها رەخنەی توندیشی لە هێزی دەریایی بەریتانیا گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی تەلەگرافـی بەریتانی رایگەیاند، بە شێوەیەکی جدی بیر لە کشانەوە لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکاتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا،
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری سەرەکیی ئەم بیرکردنەوەیە بۆ شکستهێنانی هاوپەیمانییە سەربازییەکە
دەگەڕێتەوە لە چوونە پاڵ جەنگی وڵاتەکەیان دژی ئێران.
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیدا، ترەمپ، روونیشی کردەوە، هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی بووەتە پڵنگێکی
کاغەزی و هیچ هێزێکی نەماوە.
سەبارەت بە
توانای سەربازیی وڵاتانی ئەندامیش، سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەی خستە روو، بەریتانیا هیچ
هێزێکی دەریایی نییە و خاوەنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگرە هیچ کاتێک کار ناکات.
هاوپەیمانیی
باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە و ئامانجی سەرەکیی پاراستنی ئاسایشی
وڵاتانی ئەندامە. لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی خۆیدا دۆناڵد ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی
کشانەوەی لەو هاوپەیمانییە کرد ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا پشکی خۆیان لە بودجەی بەرگری
زیاد نەکەن.
دوای هەڵگیرسانی
جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران، ئەمریکا
چاوەڕێی پشتیوانیی زیاتری لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی دەکرد، بێلایەنیی ناتۆ لەو
ململانێیەدا جارێکی دیکە پرسی مانەوەی ئەمریکای لە ناو هاوپەیمانییەکەدا خستووەتە
ژێر پرسیارەوە.