AM:10:34:02/11/2024
1000 جار خوێندراوەتەوە
بانکی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی زۆری بەرهەمهێنانەوە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نرخی بەنزین و خۆراک دادەبەزێت تەنانەت ئەگەر ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامیش بن.
بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی شیکارییەکانیان دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ زۆری بەرهەمهێنان و دابەزینی خواستی چین لەسەر نەوت و کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر.
باسی لەوەش کردووە، پێشبینی دەکەن تا ٢٠٢٦ نرخی بەرمیلێک نەوت لە تێكڕای ٨٠
دۆلارەوە دابەزێت بۆ تێکڕا ٧٢ دۆلار.
ئەوەشی خستووەتە روو، کاریگەریی دابەزینی نرخی نەوت دەبێتە هۆی دابەزاندنی
تێکڕای نرخی کاڵا جیهانییەکان، لەنێویاندا خۆراک و کانزاکان، بۆ نزمترین ئاستی پێنج
ساڵى رابردوو. هاوکات پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٦ نرخی کاڵا جیهانییەکان بە ڕێژەی نزیکەی ١٠٪ دابەزێت.