سەردێڕ:

چاوگێکی ئەمنی: شایان نوری لەگرتوخانەی بەغدا گیانی لەدەستدا

AM:12:07:31/10/2024

53352 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شایان نوری عەلی، ئەو ژنەی کە بەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوبانگی پەیدا کرد و لە بازگەکاندا بە زمانێکی توند قسەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەکرد لە گرتوخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستداوە.


چاوگێکی ئەمنی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شایان نوری عەلی، ئەو ژنەی کە بەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوبانگی پەیداکرد، لە هیچ گرتوخانەیەکی کەرکوک نەگیراوە بەڵکو لە بەغدا گیراوە.

باسی لەوەش کرد، شایان نوری بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە لە گرتوخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستداوە و سبەی تەرمەکەی دەگەڕیندرێتەوە بۆ کەرکوک.

شایان نوەی دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکانی لە شاری کەرکوک دەستگیرکرا و بەپێی زانیارییەکان دواتر بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و ئەمشەو لە گرتوخانەی بەغدا گیانی لەدەستداوە.
سۆران محەمەد- کەرکوک 













گەلەری