PM:09:49:30/10/2024
1156 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگارى بانکیى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاری یەدەگە و هیچ کێشەیەکی نەختینەیی نییە. وتیشی، پلانیان هەیە لە کۆتایی ئەمساڵ کاری بانکە حکومییەکان رێکبخەنەوە.
عەلى عەلاق پارێزگارى بانکیى ناوەندیى عێراق ئەمڕۆ لە دیدارى مێرى کە لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و داهاتی زۆرە لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی هەڵاوسانی کەمە، کە ئەمەش وایکردوووە وڵاتەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر بێت.
وتیشى،یەدەگى عێراق زیاتر لە ١٠٠
ملیار دۆلارە و رۆژانە ١٠٠ ترلیۆن دینار لە بازاڕەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ دەکات هەر
بۆیە دۆخی ئابووریی عێراق زۆر باشە هیچ کێشەیەکى نەختینەى نییە.
وتیشى، بەنیازین لە کۆتایی ئەمساڵدا پلانێکی
گشتی دابڕێژین و دەست بە هەنگاوەکانی چاکسازیی بکەن و کاری بانکە حکومییەکان
ڕێکبخەنەوە، کە لە ٨٠٪ـی کاری کەرتی بانکی عێراق ئەنجام دەدەن.