سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژیان دیاری کردووە بۆ لایەنەکان ئەگەر تانە و سکاڵایان هەیە تۆماری بکەن. دەشڵێت، پێویستە لەکاتی تۆمارکردنی سکاڵا بەڵگەی باوەڕپێکراو بخرێتە روو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم کە لە ١٨ و ٢٠ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی کۆمسیۆندا بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی سێ رۆژیان بۆ سەرجەم لایەنەکان دیاریکردووە بۆئەوەی هەر تانە
و سکاڵایەکیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەبێت، تۆماری بکەن.
باسی لەوەش کرد، هەر تانە و سکاڵایەک تۆمار بکرێت لەلایەن کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. دەشڵێت، پێویستە لەکاتی تۆمارکردنی سکاڵا بەڵگەی
باوەڕپێکراو بخرێتە روو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند. وتیشی،رێژەی بەشداریکردن لە دەنگداندا
٧٢.٠٦٪ بووە.
رۆژی ١٨ و ٢٠ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی هەرێم بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە چوو.