PM:05:11:30/10/2024
1540 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزی.
هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ
ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨١ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، بڕی
چوار ملیۆن دیناری بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی
دەرەکی بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا،
بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە
بینی و گەیشتە خانەی ١٥٤ و ١٥٥ هەزار دینار.