PM:02:01:30/10/2024
1072 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٤٦٥ هەزار بەرمیل نەوتیان بە ٤٦٤ هەزار و ٨١٢ خێزان فرۆشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەکە تا ٣٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، نزیکەی ٤٦٥ هەزار بەرمیل نەوتی سپی بە ٤٦٤ هەزار و ٨١٢ خێزان فرۆشراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بەرمیلێک نەوت بە نرخی ١٠٤ هەزار
دینار بە هەر خێزانێک فرۆشراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هاوشێوەی ساڵی رابردوو، لە سەرەتای
مانگی ٩ـی ئەمساڵەوە حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی کردووە بە فرۆشتنی نەوت بە هاوڵاتیان
لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم. هاوڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، نرخی نەوتەکەی حکومەتی
کاربەڕێکەر جیاوازی زۆری نییە لەگەڵ بازاڕ و کوالێتی نەوتەکەش خراپە و بەرمیلێکی تەواویشیان
پێ نادرێت.