سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند

PM:12:30:30/10/2024

2008 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، لە سلێمانی و گەرمیان ئەگەری بارانبارین هەیە.


کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لە پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمەباران دەبێت لە هەندێک کاتدا .

ئەوەش هاتووە، سبەینێش بە هەمان شێوە پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا نایەت و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٢٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٢٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢٦ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١٤ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٧ پلەى سیلیزى













گەلەری

‌بەپەلە