سەردێڕ:

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

AM:10:12:30/10/2024

15316 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی سێ رۆژدا دەتوانن لایەنە سیاسییەکان تانە لە ئەنجامەکان بدەن.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگداندا ٧٢.٠٦٪ بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سێ رۆژ بۆ وەرگرتنی تانەی لایەنەکان دادەنرێت، کە بەهۆی ئەوەی پشووی بەردەکەوێت رۆژی یەکشەممەش تانە وەردەگیرێت.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن دابەشبوونی دەنگدەران و کورسی لایەنەکان لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەم جۆرەیە:

بازنەی هەولێر

کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەر ٦٦٩ هەزار و ٢٧٣ دەنگ

کۆی گشتی ٣٤ کورسی: پیاوان ٢٢ کورسی- ژنان ١٠ کورسی- کۆتاکان ٢ کورسی

کورسی لایەنە سیاسییەکان لە بازنەی هەولێر

پارتی دیموکراتی کوردستان ١٧ کورسی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ٦ کورسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٥ کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی ١ کورسی

کۆمەڵی دادگەریی ١ کورسی

رەوتی هەڵوێست ١ کورسی

بەرەی گەل ١ کورسی

بازنەی سلێمانی

کۆی گشتی دەنگەکان ٦٢٦ هەزار و ٢٤٢ دەنگ

کۆی گشتی ٣٨ کورسی: پیاوان ٢٥ کورسی- ژنان ١١ کورسی- کۆتاکان ٢ کورسی

کورسی لایەنە سیاسییەکان لە بازنەی سلێمانی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١٥ کورسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٨ کورسی

پارتی دیموکراتی کوردستان ٣ کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی ٣ کورسی

کۆمەڵی دادگەریی ٢ کورسی

رەوتی هەڵوێست ٢ کورسی

بەرەی گەل ١ کورسی

گۆڕان ١ کورسی

هاوپەیمانی هەرێم ١ کورسی

بازنەی دهۆک

کۆی گشتی دەنگەکان ٥٤٨ هەزار و ١٥ دەنگ

کۆی گشتی ٢٥ کورسی: پیاوان ١٦ کورسی- ژنان ٨ کورسی- کۆتاکان ١ کورسی

کورسی لایەنە سیاسییەکان لە بازنەی دهۆک

پارتی دیموکراتی کوردستان ١٨ کورسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢ کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی ٢ کورسی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١ کورسی

رەوتی هەڵوێست ١ کورسی

کۆتاکان ١ کورسی

بازنەی هەڵەبجە

کۆی گشتی دەنگەکان: ٣٨ هەزار و ٩٣٦ دەنگ

کۆی گشتی ٣ کورسی: پیاوان ٢ کورسی- ژنان ١ کورسی

کورسی لایەنە سیاسییەکان لە بازنەی هەڵەبجە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١ کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی ١ کورسی

پارتی دیموکراتی کوردستان ١ کورسی


 













گەلەری