سەردێڕ:

راگەیەنراوێکی نوێ لە دارایی هەرێمەوە لەبارەی مووچە

PM:05:38:29/10/2024

57432 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پرسی دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵات و تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، وەزارەتەکەیان تاکە لایەنی بەرپرس و تایبەتمەندە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو مامەڵەیەکی دارایی و ژمێریاری لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەوەش خراوەتە روو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێک كەوتوون تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.

باس لەوەش کراوە، وەزارەتەکەیان تاکە لایەنی بەرپرس و تایبەتمەندە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو مامەڵەیەکی دارایی و ژمێریاری لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق.













گەلەری