سەردێڕ:

سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رادەگەیەنرێت

PM:02:13:29/10/2024

6244 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رادەگەیەنرێت.


دوای نۆ رۆژ لە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رادەگەیەنرێت.

 

٢٠ـی ئەم مانگە دەرگای هەزار و ٢٦٦ بنکەی دەنگدان بە ڕووی دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ٧٢٪ـی دەنگدەران بەشداری دەنگدانیان کردووە.

دواتر، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی گشتی دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٩٧٢ کەس بە رێژەی ٧٢٪ بەشدار بوون لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.


 













گەلەری