چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١٠ گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام هێشتا وردبینی دەستی پێنەکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١٠ گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەمڕۆ یان سبەی دەست دەکەن بە وردبینی.
ئەوەشی خستە روو، ئەگەر لیستەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەن بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠.
باسی لەوەش کرد، دوو نێردەی هەرێم لە وەزارەتی دارایی ئامادەن بۆ ئەوەی هەر تێبینییەک لەسەر لیستی مووچە هەبێت چارەسەری بکەن.
شەوی رابردووش، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کاربەڕيێکەری هەرێم لە
کۆنفڕانسێکدا ئاماژەی بەوە کرد، چەند کێشەیەکیان لە دابینکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی
ئەمساڵدا هەیە.
باسی لەوەش کرد، یەکێک لەو کێشانە شایستەی داراییە بۆ پلەبەرزکردنەوە
و کێشەی گواستنەوەی چەند شایستە داراییەکیان هەیە کە لە پشکی هەرێم بگوازرێتەوە تا
هەرێم بتوانێت مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دابین بکات.
ئەوەشی خستە روو، لیستی مووچە ئامادەیە و دوای چارەسەری ئەو کێشانە و
هەبوونی بەرچاوڕوونی دووبارە لیستەکە هەموار دەکەنەوە و دەینێرنەوە بەغدا.
ئەوەش لە دوای ئەوە دێت،چاوگێکى ئاگادار لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى
وت، هەرێم ئاگادارى کردون لیستەکەى ئامادەکردووە، بەڵام بەشێکى ئەو تێبینیانەى کە
بەغدا چەند مانگێکە بە هەرێمى دەڵێتەوە هێشتا جێبەجێنەکراون.
حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێم لە ١٣ـی مانگى رابردوودا تەنها نۆ مووچەى
بە پارەى بەغدا دابەشکردووە و لەو ماوەیەشدا داهاتى ناوخۆ زیاتر بووە لە پێنج
ترلیۆن و ٨٨٢ ملیار دینار کە بەرامبەرە بە موچەى شەش مانگ، بەڵام نازانرێت بۆ کوێ
چووە و لە چیدا خەرج کراوە.